توركيا شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى له‌ دژى په‌كه‌كه‌ راگه‌ياند

توركيا شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى له‌ دژى په‌كه‌كه‌ راگه‌ياند


حکوومەتی تورکیا، ئاشکرایکرد لەمەودوا، بە ناو و ھەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بدۆزنەوە کە پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە دەکەن.

مەحەممەد مۆزین ئۆغڵو، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا، رایگەیاند، حکوومەتی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی فەیسبووک و تویتەر، دەگەڕێ بۆ ئەوەی لایەنگرانی پەکەکە کە لەو تۆڕانە پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە دەکەن، بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن.

وەزیری ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەوان زانیارییان ھەیە لە بارەی ئەو پەیجانەی لایەنگرانی پەکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووستیان کردوون بەمەبەستی ھەماھەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە، ئەنقەرەش بەزووترین کات ھەوڵدەدات پرۆسەکە دەستپێبکات.
k24-
Top