د.محه‌مه‌د عه‌لی: هه‌ندێك لایه‌ن به‌ئه‌جێندای ده‌ره‌كی كاری هاندان و توندویتیژی ده‌كه‌ن
پارتی به‌به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامەڵه ده‌كات
د. محه‌مه‌د عه‌لی, گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئێمەی پارتی دیموكراتیی كوردستان به‌رپرسیاریه‌تیمان قبووڵ كردووه و له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاناكه‌ین له ئاستی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و ئاستی نێوده‌وڵە‌تییشدا خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م قه‌زیه‌یه ده‌زانین ئه‌ویش به‌رپرسیاریه‌تییه لایه‌نه‌كانی دیكه له جیاتی ئه‌وه‌ی شان به‌شانی پارتی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره بێنه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك پێكه‌وه كار بكه‌ن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین به‌ره‌و باشتر بچین كه‌چی ده‌بینین خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی ده‌دزنه‌وه؛ پاشانیش ئه‌مانه ڕه‌فتارێكی وا نیشان ده‌ده‌ن كه له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك ئه‌جێندای دیكه بن چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌جێندای كوردایه‌تیی ده‌وێت كار ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتووگۆ كۆببنه‌وه, له كاتێكدا چ نه‌نگییه‌ك له‌وه دایه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتووگۆ كۆببنه‌وه پارتی دیموكراتیی كوردستان چه‌ندین جار داوای له‌لایه‌نه‌كان كردووه پێكه‌وه دابنیشین و گفتووگۆ بكه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه‌كان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی پارتی نه‌هاتوون, ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی ئه‌م دۆخه تێك بده‌ن, به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه‌ی ببه‌ن به‌ڵام پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌رپرسیاریه‌تی چاوەڕوان ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانی دیكه به‌به‌رپرسیاریه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سیاسی له بارودۆخی سیاسی كوردستان و ئاراسته‌كردنی خۆپیشاندان بۆ مه‌رامی سیاسی د. محه‌مه‌د عه‌لی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خۆپیشاندان مافی هه‌موو كه‌سێكه و ئێمه له ئێش و ئازاری خه‌ڵك تێده‌گه‌ین ده‌زانین كه دۆخێكی سه‌خت هه‌یه و مافی خه‌ڵكه داواكارییه‌كانی خۆی بداته سه‌رووی خۆ و داوای مافی خۆی بكات, به‌ڵام خۆپیشاندان ڕێوشوێنی خۆی هه‌یه؛ ئه‌گه‌ر هات و لایه‌نێكی سیاسی مه‌رامی خۆی تێكه‌ڵی خۆپیشاندان بكات ئه‌و كاته ئه‌وان خۆیان ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه؛ خه‌ڵك هەقیەتی خۆپیشاندان بكات به‌ڵام هیچ لایه‌نێك هەقی نییه ده‌ست بخاتە خۆپیشاندانەکەیانەوە و ئه‌جێندای سیاسیی خۆی بسەپێنێت؛ ده‌بێت خه‌ڵك له‌وه تێبگات ئه‌و خۆپیشانده‌رانه به چ ئارسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات. ئەوەی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێکی ئارام و هێمنانە و ئاشتیانه بوو؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بوو بە توندوتیژی و، خەڵکەکەی کوشت‌وبڕ کرد، وەک ئەوەی پار لە سنووری سلێمانیدا کردیان، قبووڵ ناکرێت؛ لە باتی په‌لاماردانی باره‌گاکانی سنووری سلێمانیی پارتی، با په‌لاماری باره‌گای ئه‌و حزبانەیان دابا کە لە سنووری سه‌وزدا ده‌سه‌ڵاتدار بوون."
لایه‌نه ئه‌منییه‌كانمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه
له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی خۆپیشاندان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان و هاندانی خه‌ڵێك بۆ به ئامانج گه‌یاندنی پارتی گوته‌بێژی فراكسیۆرنی پارتی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو ئێمه‌ی پارتی دیموكراتیی كوردستان لایه‌نه ئه‌منییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت باره‌گاكانی پارتی پارێزگاری‌یان لێ بكرێت؛ چونكه ده‌ترسین سیناریۆكانی ڕابردوو دووباره ببێته‌وه كه جێگای قبوڵكردن نییه؛ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی به‌رپرسیارن له هه‌ر خروقاتێك كه ده‌کرێت و، هه‌ر هێرشێك بکرێته سه‌ر باره‌گاكانمان، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی لێ به به‌رپرسیار ده‌زانین."
مالیكی هۆكارێكی نێگه‌تیڤه
له به‌غداوه ده‌وڵه‌تی یاسا و گروپێكی پاوانخواز سوودیان له ناكۆكیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان وه‌رگرتووه و له سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانیاناندا هه‌رێمی كوردستان به شكستخواردوو ده‌زانن؛ د. محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو لێكترازانی سیاسی وای كردووه كه‌سانی وه‌ك نووری مالییكی سوود وه‌ربگرن له‌م ناكۆییه و ببنه لایه‌نێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی كوردستان؛ بۆیه ده‌بێت یه‌كگرتووییەکەی گه‌لی كوردستان بپارێزرێت با كه‌سانی وه‌ك مالیكی و فه‌تلاوی ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه كاروباری هه‌رێمی كوردستان.
KDP
