كه‌ركووك.. سێشه‌ممه‌ى داهاتوو فۆرمى دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/9/2016، عومه‌ر قادر، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك، ڕا یگه‌یاند: "ڕۆژی سێشه‌ممه‌ى داهاتوو 27/9/2016، به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى 372 كه‌س بۆ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك، فۆرمى دامه‌زراندن دابه‌شی سه‌ر ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى كه‌ركووك ده‌كه‌ین".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك، گوتیشی: "له ڕۆژی 27/9/2016، بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ داواكارى پێشكه‌ش ده‌كرێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دامه‌زراندنى ئه‌و 372 كه‌سه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت بۆ مامۆستای سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی".
باس‌نیوز
