وەزارەتی پەروەردە: سێشەممە دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/9/2016 وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا، پیرۆزبایی ساڵی نوێ خوێندن لە قوتابیان و مامۆستایان دەکات و هیوا دەخوازێت بۆ ساڵی خوێندنی 2016 – 2017 بە سەركەوتووییەوە دەست پێ بكرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە :
قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئازیز:
27/9 ئەم مانگە دەرگای قوتابخەنەكان دەكرێتەوە، بۆیە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوادارین ساڵی نوێی خوێندنی 2016 – 2017 بە سەركەوتووییەوە دەست پێ بكەین و بە هەمومانەوە ئاگادار بین و لە سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمەكەمان كە بە دۆخێكی نەخوازراو و قورسدا تێدەپەڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
باسنیوز
