پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایان ھەوڵی جدی دراوە

 پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایان ھەوڵی جدی دراوە
بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند: "ھەوڵی جدی دراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی سنووری پارێزگای و گوتیشی: "ڕۆژی سێشەممە 2016 -9 -27 دەرگای قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەڕووی قوتابیاندا دەکرێتەوە."

کەمال نووری، بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بەمەبەستی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن ھەموو قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی، ئاگادار کراونەتەوە، ڕۆژی سێشەممە 2016 – 9 -27 دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیاندا بکرێتەوە و ئاماژەی بوەش کرد "ئەوە بڕیاری فەرمیی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و بێگومان پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە دەبین."

بەڕێوبەی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد: "لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ھاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ھەوڵی جدی دراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان و بێگومان کێشەکان بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامی نابێت و ھەنگاوەکان کاریگەری باشیان دەبێت."










باسنیوز
Top