میر تەحسین: دەمانەوێ شنگال بکرێتە پارێزگایەکی سەر بە هەرێمی کوردستان

 میر تەحسین: دەمانەوێ شنگال بکرێتە پارێزگایەکی سەر بە هەرێمی کوردستان
میر تەحسین سەعید، میری کوردانی ئێزدیی شنگال لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی بی بی سی داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە شنگال بپارێزن و و هاوکات داواش دەکات شنگال بکرێتە پارێزگای سەر بە هەرێمی کوردستان.

میر تەحسین لەو دیمانەیەدا باس لە کوشتاری بەکۆمەڵ و جینۆسایدی داعش و خەیانەتی عەرەبەکان دەکات وس هاوکات پرسی دەستگیری و بە کۆیەکردنی ژنان و کچانی ئێزدیی خستووەتە بەرباس.

باسی لەوەش کردووە 10 هەتا 12 هەزار کوردی ئێزدییان کوشت و ئێستاش نزیکەی 3500 ژن و کچی ئێزدی هێشتا لەلای داعش بە دیلی ماون.

لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەدا باسی یارمەتیی هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە و جەماوەی کوردستان بە کوردانی ئێزدی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە دووپات نەبوونەوەی کارەساتی شنگال دەبێ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێزێک بۆ پاراستنی شنگال بنێرن، چونکە بڕوامان بە حکوومەتی عێراق نییە و داواش دەکەین شنگال بکرێتە پارێزگایەکی سەر بە هەرێمی کوردستان و ئاوەدان بکرێتەوە.












باسنيوز

Top