حکوومەتی تورکیا بە فەرمی پێشمەگە وەک ھاوپەیمان دەناسێنێت

 حکوومەتی تورکیا بە فەرمی پێشمەگە وەک ھاوپەیمان دەناسێنێت
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوپەیمان دەناسێنێت و راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.



رۆژی یەکشەممە 25ـی ئەیلوولی 2016، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا راگەیاندووە، کە تورکیا هەموو خەرجییەکانی چارەسەرکردنی ئەو پێشمەرگە بریندارانە دەگرێتە ئەستۆ.



لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشمەرگەی وەک هاوپەیمانی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەناسێنێت و رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی چونکە دژی داعشە، ھاوکاریی ھەموو ئەو لایەنانەش دەکات، کە شەڕ دژی داعش دەکەن و دەیانەوێت ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێتەوە.



مانگی رابردوو، 61 پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بریندار بوون و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست لە نەخۆشخانەکنی کوردستانی باشوور، رۆژی 22ـی ئەیلوولی 2016 بە فڕۆکە رەوانەی تورکیا کران، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پێویست.



دوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێ لە کوردستانی رۆژئاوا، هێزێکی پێشمەرگە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2014 بە چەکەوە بە ناو خاکی تورکیادا چوونە کۆبانێ و بە هاوکاریی هێزەکانی کوردستانی رۆژئاوا، توانییان کۆبانێ لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگار بکەنەوە.





















باسنيوز
Top