ئاوارەکانی گوندی حاجی عەلی و گوندەکانی دەوروبەری گەیارە گەڕانەوە

ئاوارەکانی گوندی حاجی عەلی و گوندەکانی دەوروبەری گەیارە گەڕانەوە
نزیکەی 450 خێزانی گوندی حاجی عەلی و گوندەکانی رۆژهەڵاتی شارۆچکەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا، کە ژمارەیان زیاتر لە 3500 کەس دەبوو، گەڕانەوە زێدی خۆیان.

ئاوارەکانی گەیارە و گوندەکانی دەوروبەری کەمپەکانیان جێهێشتووە و دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان کە لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵکراونەتەوە.

ئەو ئاوارانەی گەڕانەوە لە کەمپەکانی دیبەگە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە دەژیان. حاجی ئیبراهیم، کە زیاتر لە دوو ساڵە ئاوارەیە، خۆی و خێزانەکەی سەرباری نەبوونی خزمەتگوزاری دڵخۆشن بە گەڕانەوەیان بۆ گوندەکەیا.

پێش گەڕانەوەیان 38 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی دیبەگە نیشتەجێبوون، گەڕانەوەی هەر خێزانێکیش ئارەزوومەندایە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 332 هەزار کەس وەک ئاوارە ناویان تۆمارکراوە و لە کەمپ و شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێن.
رووداو -
Top