فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا لە هێرشی سەر داعش لە عێراق و سووریا بەردەوامن

فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا لە هێرشی سەر داعش لە عێراق و سووریا بەردەوامن

فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا سووریا و عێراق بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش و سەربازانی هێزی ئاسمانیی بەرتانیاش دەڵێن لە لایەن داعشەوە تەقەیان لێکراوە.

فڕۆکەکانی بەریتاینا لە بنکەی هێزی ئاسمانیی "ئاکروتیر" ی قبریسەوە هێرش دەکەنە سەر داعش.

بە پێی ئەم هەواڵە، فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا زیاتر لە سێ هەزار فڕینی بەرەوە بنکەکانی داعش لە سووریا و عێراق ئەنجام داوە و زیاتر لە ٢هەزار بۆمبیان بەسەر ناوچەکەدا بەرداوەتەوە.

فڕۆکەوانان دەڵێن چەکدارانی داعش بەردەوام تەقە لە فڕۆکەکانی بەریتانیا دەکەن، بەڵام تەقەکردنە بە هەڕەشەی جددی نازانن.
payamner-
Top