به‌وێنه...عەرەبی شارەبان لە ترسی میلیشیاکان گه‌یشتنه كه‌لار
په‌نجا ماڵ له‌ناحیه‌ى له‌یلانی كه‌ركوك ڕوویانكرده گه‌رمیان، لای خۆیانه‌وه تیمەکانی کاروباری مرۆیی و بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کامپ وپۆلیس وئاسایش سەرقاڵی لەخۆگرتن وحەواندنەوەی ئەو خێزانە ئاوارانە بون کە لە کامپی لەیلان دەرکرابوون، له كامپى تازه‌دێ نیشسته‌جێیان كردن.
بێستون ژالًه یى به‌رپرسی كاروبارى مرۆیی له ئیداره‌ى گه‌رمیان به ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: نزیكه‌ى په‌نجا ماڵى ئاواره‌ى عه‌ره‌ب له ناحیه‌ى له یلانى كه‌ركوك ده‌ركران وئازادیانكردن هاتن بۆ سنورى گه‌رمیان و داوایانكرد جێگه‌یان بكه‌ینه‌وه.
وتیشی، تیمەکانی کاروباری مرۆیی و بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کامپ وپۆلیس وئاسایش سەرقاڵی لەخۆگرتن وحەواندنەوەی ئەو خێزانە ئاوارانە بوون کە لە کامپی لەیلان دەرکرابوون، چونکە مەترسی ئەمنی ھەبوو بە ڕۆژەکەشی تا ئێوارە لە پەیوەندیدا بوون.
وتیشى: ئێمه دواى ته‌واو كردنى رێوشوێنه یاسایى وئه‌منییه‌كان بڕیارماندا له كه‌مپى تازه دێ جێگه‌یان بكه‌ینه‌وه و جێگیریان بكه‌ین
payamner-
