له‌ پيرانشار پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديموكرات شه‌هيد بوو

له‌ پيرانشار پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديموكرات شه‌هيد بوو
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگەیاندووە، كە لەشەڕوتێكھەڵچوون لەگەڵ ھێزەكانی سوپای پاسداران پێشمەرگەیەكیان لە ناوچەی پیرانشاری رۆژھەڵاتی كوردستان شەھید بووە.

ئەمڕۆ شەممە شورای نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستان راگەیاندراوێكیان بڵاوكردووه‌تەوە، تێيدا دەڵێت: پێشمەرگەیەكیان بەناوی رەحیم عەبدوڵڵانەژاد لەگوندی قەبری حوسێن و پردانانی سەر بەشاری پیرانشار شەھید بووە.

شورای نیزامی حدكا راشيگه‌ياندووه‌, شەڕوتێكھەڵچوونەكە 18-ی سێپتەمبەر لەگەڵ ھێزەكانی سوپای پاسداران روویداوە و ژمارەیەك لە ئەندامانی سوپای پاسدارانیش كوژراون.
K24 –
Top