لەبەرپەکەکە گوندەکانی دەڤەری ئاکرێ بایی ٤٠٠ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتووە

 لەبەرپەکەکە گوندەکانی دەڤەری ئاکرێ بایی ٤٠٠ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتووە
بەڕێوەبەری شارەدێی دینارتە ڕایگەیاند، لەبەر پەكەكە ١٧ گوندی سنوورەکەیان ئاوەدانیان لێ بڕاوە؛ بە پێی ڕاپۆرتی ئەو لیژنەی پێك هێنراوە بۆ زەرەر و زیانەكان پەكەكە ٤٠٠ملیۆن دینار زیانی لە خەڵكی ئەو گوندانە داوە.

(مێهران لوقمان) بەڕێوەبەری شارەدێی دینارتە سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ گوتی: "سنووری شارەدێی دینارتە ٨٧ گوند لە خۆ دەگرێت، ٧٠ گوند ئاوەدانن، ١٧ گوندەكەی دیكەیش لەبەر هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە ئاوەدان نەكراونەتەوە و داگیر كراون و ڕێگرن و لێ ناگەڕین خەڵكەكە بگەڕێتەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان و ئاوەدانی بكەنەوە."

گوتیشی: "لیژنەیەكمان پێك هێناوە بۆ زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی توركیا كە ناو بە ناو بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەكە بۆردومان دەكاتن كە پێش چەند ڕۆژێكیش ناوچەكەی بۆردومان كرد، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە ڕەز و باخی هاووڵاتیان كەوتووە، ئەو لیژنەی پێك هێنراوە سەردانی ئەو ناوچانەی كردووە و بە شێوەیەكی گشتیی بە بڕی ٤٠٠ملیۆن دینار زیانیان بە هاووڵاتیان گەیاندووە.

(لوقمان) ئەوەشی گوت: "بەردەوام خەڵكی ناوچەكە گلەیییان لە پەكەكە هەیە و دەڵێن با بنكە و بارەگاكانیان لە گوندەكە ببەنە دەرەوە و چارەسەرێك بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزرێتەوە بگەڕێنەوە سەر گوندەكانی خۆیان، بەڵام پەكەكە گوێ بە كەس نادات و ئامادە نییە گوندەكان چۆڵ بكات".














KDP
Top