حدکا: خەباتی چەکداری لەدژی ئێران زەروورییە

 حدکا: خەباتی چەکداری لەدژی ئێران زەروورییە
حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتیری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (ئەسۆشیەیتدپرێس) ڕایگەیاندووە کە درێژە بەخەباتی چەکداری لەدژی حکوومەتی ئیران دەدەن و ئەم شێوازە لە خەبات بە زرووری دەزانن.

جێگری سکرتێری حدکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم بڕیارە پاش ڕێککەوتنی وڵاتانی جیهان لەگەڵ ئێران هاتووەتەوە ئاراوە و هۆکاری سەرەکیش بۆ بەردەوامیی سەرکوتی هاووڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەگەڕێنێتەوە.

حەشە شەرەفی، لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت: "پاش ڕێککەوتنی ئێران و ئەمەریکا و ئەورووپا سەبارەت بە پرسی ناوکیی ئێران، (هێزی بەرگریی ئێران) لەو باوەڕە دان، هەر کارێک کە ئێران لەدژی گەلان بیکات، جیهان هیچ ڕەخنەیەک لە ئێران ناگرێت، بۆیە خەباتی چەکداری لەدژی ئێران بە زەرووری و پێویست دەزانن."

پاش بیست ساڵ لە ڕاگرتنی خەباتی چەکداری لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەێ چەند مانگی ڕابردوودا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەستی کردووەتەوە بە خەباتی چەکداری و لە چەندین شەڕ و تێکهەڵچوون کە لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ و مەریوان ڕووی داوە نزیکەی 15 پێشمەرگەی حدکا شەهید و زیاتر لە 170 ئەندامی سوپای پاسدارانیش کوژراون.













باسنيوز
Top