خوێندکارێکی کورد پلەی یەکەمی دکتۆرای لە ئاستی ئێران بەدەست هێناوە
ڕ‌ستگار ڕه‌حمانی، کە خه‌ڵكی باژێڕی جوانڕۆیه، ئه‌مساڵ له تاقیكردنه‌وه‌ی دكتۆرا به‌شداریی كردووه و توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئێران به‌ده‌ست بهێنێت و له زانكۆی تاران كه به باشترین زانكۆی ئێران لەقەڵەم دەدرێت له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی مێشك و ده‌مار وه‌ردەگیرێت.
ڕه‌حمانی شه‌ش ساڵ پێش ئێستا له تاقیكردنه‌وه‌ی کۆنکووری گشتی كه ساڵانه به مه‌به‌ستی وه‌رگیران له زانكۆکانی ئێران ئەنجام دەدرێت، توانیبووی له به‌شی زانستی، پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئێران به‌ده‌ست بهێنێت.
پلە و ڕێژەی خاڵەکانی ڕه‌ستگار ڕه‌حمانی له كۆنكوری گشتیی ساڵی 2009ی ئێران بە ڕادەیەک به‌رز بوو كه به‌رپرسانی ئه‌وكاته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێران سه‌ریان سووڕما و گومانیان له‌سه‌ر نومره‌كه‌ی دروست كرد، بۆیه داوایان لێ‌كرد جارێكی‌تر له شاری تاران و له‌به‌رده‌م وه‌زیری خوێندنی باڵا تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات، بەڵام هەمان دەسکەوتی هەبوو.
باسنيوز
