فراکسیۆنی پارتی: تا بڕیاری دادگا نەدرێت کاندید بۆ پۆستی وەزیری دارایی پێشکەش ناکەین
ئەمڕۆ شەممە 24\9\2016، ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “پێویست ناکات بزووتنەوەی گۆڕان پەلە لە پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتی داراییدا بکات، چونکە وەک پارتی لە دادگای فیدرالی تانەمان لەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق داوە و تا وەڵامی تانەکەمان نەدرێتەوە، هیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری ناکرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئەگەر لایەنێک پەلەشی بێت، ئێمە پەلەمان نییە”، ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەوان ئاگادارن، هەوڵەکانی لادانی زێباری، پەیوەندی بە نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساوە هەیە و “مالیکی دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە کابینەکەی عەبادی بڕووخێنێت”.
باسنیوز
