لە سۆران دیداری سەربەخۆیی ساز دەکرێت

 لە سۆران دیداری سەربەخۆیی ساز دەکرێت
فدراسیۆنی ڕێكخراوە ناحكوومیەكانی سۆران و كتێبخانەی گشتیی سۆران، لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان، دیداری سەربەخۆیی ئەنجام دەدەن.

پارێزەر دانەر عەزیز، سەرۆكی فدراسیۆنی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی سۆران، رایگەیاند، وەك فدراسیۆنی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی سۆران و كتێبخانەی گشتیی سۆران خەریكی ئامادەكارین بۆ سازدانی دیدارێك بە دروشمی (خامە بە تنۆكی خوێن دەنووسێ سەربەخۆیی) لە ڕۆژانی 27-28-9-2016 لە هۆڵی گەشتیاریی چیایی كۆڕەك، لە سەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان، بە بەشداریی كۆمەڵێك لە سیاسی، ئەكادیمی، رۆشنبیرانی هەر چوار پارچەی كوردستان، كە بۆ یەكەم جارە كاری لەو شێوەیە ئەنجام دەدرێت."

سەرۆكی فدراسیۆنی ڕێكخراوە ناحكومیەكانی سۆران، ئاماژەی بەوەش دا، لەو دیدارەدا مەبەستمان كۆكردنەوەی كوردە لە دەوری یەك، بەتایبەت لە كاتێكی هەستیاری وەك ئێستا، پێمان وایە یەكبوونی كوردان كلیلی گەیشتنی كوردە بە سەربەستی و سەربەخۆیی.













باسنیوز
Top