پەیەدە هەڵمەتێکی بۆ داخستنی بارەگای لایەنە کوردستانییەکان لە ڕۆژئاوا دەست پێ کرد
بەهجەت بەشیری، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، 3 بارەگای (ئەنەکەسە) لە شارۆچکەی (تەل تەمەر)ی کوردستانی ڕۆژئاوا داخراون و هەڵمەتی چەکدارانی (پەیەدە) لەژێر ناوی ئاسایشی ڕۆژئاوا بەردەوامە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەڵمەتەکە حزبە کوردییەکانی بە ئامانج گرتووە، بەتایبەتیش ئەوانەی ئەندامی ئەنەکەسەن.
ئەو سەرکردەیەی ئەنەکەسە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لەبەر یەکڕیزیی ناوماڵی کورد، بێدەنگ بوون، بەڵام لە ئاستی باڵا، هاوپەیمانان و لایەنی ئەمریکییان لەوە ئاگادار کراوەتەوە کە پەیەدە هەڵمەتێکی بۆ داخستنی بارەگای لایەنە کوردستانییەکان دەست پێ کردووە.
باسنيوز
