پەرلەمانی عێراق هۆکاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دیاری دەکات
بەپێی کارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممە 24ـی ئەیلوولی 2016، یەکێک لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە باسکردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2014-2015ـی جووتیاران.
حاکم سەرحان ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، کە لە دانیشتنەکەدا، هۆکاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دیاری دەکرێت و باس لەوەش دەکرێت، کە کێ بڕیویەتی و تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکە، پەرلەمانتارانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی کەمکردنەوەی رێژەی کڕینی گەنم و جۆ لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقی دەکەن.
لە ساڵی 2014ـەوە، لەو کاتەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیران بوو، حکوومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە.
باسنیوز
