دەنگی ئەمریکا: هیچ رۆژنامەنووسێک رەخنەی لە نوێنەری هەرێمی کوردستان لەواشنتۆن نەگرتووە

دەنگی ئەمریکا: هیچ رۆژنامەنووسێک رەخنەی لە نوێنەری هەرێمی کوردستان لەواشنتۆن نەگرتووە
بەشی کوردی دەنگی ئەمريكا (VoA) ڕوونی کردەوە کە لێکۆڵینەوەیان لە ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی کوردی کردووە و لەگەڵ ئەو دوو رۆژنامەنووسەی دەنگی ئەمريكا قسەیان کردووە کە هیچ شتێك و هیچ قسەیەكی ناڕەزایەتییشیان دەرنەبڕیوە و هیچ هەڕەشەشیان لێ نەکراوەو هەروەها ئەو قسانە دوورە لەڕاستییەوە.

کەناڵەکە باسیشی لەوە کردووە کە ئەو سیمینارە لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان بووە و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پرسێکی تێیدا نەکردووە و هیچ بابەتێکیشی نەورووژاندووە. ئەوەش ڕوون کراوەتەوە: ”بەشی باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا" لە دەنگی ئەمريكا (VoA) کە بەشی کوردی یەکێکە لە بەشەكانی، ڕوونیان کردەوە کە لێکۆڵینەوەیان لە ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی کوردی کردووە و لەگەڵ ئەو دوو رۆژنامەنووسەی دەنگی ئەمريكا قسەیان کردووە کە گوایە هەڕەشەیان لێ کراوە“.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە ئیمێڵێکدا بۆ بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرایەتیی دەنگی ئەمريكا نووسیویەتی: ”دوای قسەکردن لەگەڵ ئەو دوو بەڕێزە، ئەوە ڕوون بۆتەوە کە هیچ کامێکیان داوای نەکردووە نوێنەرایەتییەكەت داوای لێبوردن بکات بۆ هیچ شتێك و هیچ قسەیەكی ناڕەزایەتییشیان دەرنەبڕیوە. ئێمە بە داخەوەین لەوەی هەر بەدحاڵیبوونێك یان هەر پەرێشانییەك کە لە ئەنجامی ئەو وتارەوە ڕوویدابێت. ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو پەیوەندییە بەهێزەی کە هەمانە لەگەڵ ئێوە، و هیوادارین بەردەوام بین لە کارکردن لەگەڵ نوێنەرایەتییەكەتان“.
Top