كۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعە، بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

كۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعە، بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس لە پارێزگای خوراسانی باکوور بەڕێوە چوو.



بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوی "عەلی غەیوور لە زیندانی ناوەندیی شاری "تەبەس بەڕێوە چووە.



ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو، لە سەرەتای مانگی سیپتەمبەرەوە سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامیاران و ورمێ لە زیندانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.










باسنیوز
Top