گهرمیان... بهوێنه: لەدوو ڕووداویی جیادا نۆ كهس بوونە قوربانی
رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند:سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەرڕێگای کەلار- سلێمانی نزیك گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری مارسیدس وەرگەڕاو لەئەنجامدا شۆفێرەڪەی و سێ سەرنشین بریندار بوون.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە یەڪێڪ لەبریندارەڪان ڕەوانەی فریاڪەوتنی سلێمانی ڪراوە.
رائید عهلی ئاماژهی بهوهش دا: لەڕووداوێڪی پێڪدادانیشدا لەسەرڕێگای ڪەلار - ڪفری لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەڪانی تیدا و تویتا بیاكشۆ، لەئەنجامدا پینچ ڪەس برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاڪەوتنی شەهید هەژار لەڪەلار بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە شۆفێری بیڪاشۆڪە ڕەوانەی فریاڪەوتنی سلێمانی ڪراوە
Payamner-
