گرووپی میوزیكی هەڵەبجە بە چه‌پڵه و ده‌ف و زه‌ربەوە
جیهانگیر جه‌لال، كە لە ساڵی 2008 ەوە سەرپەرشتی گرووپەكە دەكات، بە رووداوی گوت "ئه‌م هونه‌ره‌ی له‌م ناوچه هه‌یه، به هونه‌ری هه‌ورامان و شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌وه، سێ پێگه‌ی گه‌وره‌ی هونه‌ری كوردین، ئێمە كاتێك كاردەكەین، ده‌بێت ئه‌وه‌نده پێمانەوە دیاربێت كه خه‌ڵكی ئەم ناوچانەین، هەرچەندە ناكرێت هونه‌ره‌كانی دیكه فه‌رامۆش بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت بناسرێینه‌وه".
هەروەها گوتیشی "هه‌ر كۆنسێرتێك سازبكەین یان بۆ هەر شوێنێك بانگهێشت بكرێین، ده‌بێت بابه‌تێكی چه‌پڵه و ده‌ف و زه‌ربمان هه‌بێت، به‌شێكی دۆڵه‌مه‌ندی هونه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌سته به هونه‌ری هه‌ورامییه‌وه، ئه‌ویش به چه‌پڵه گوتراوه".
گرووپە له به‌شی زۆری چالاكییه هونه‌رییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئاماده‌یە، له نێو شاریشدا ناسراون و هه‌واداری تایبەتیشیان هه‌یه. 5 گۆرانیبێژ له گرووپه‌كه‌دا ئەندامن و هەر یەكێكیان شێوازی تایبەتی خۆی هەیە.
ئه‌ندامه‌كان سه‌رجه‌میان گه‌نجن و ده‌ڵێن توانایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه، به‌ڵام گله‌یی له چانسی خۆیان ده‌كه‌ن كە بەهۆی بچووكی شارەكەوە زۆر نەناسراون. بەهۆی ئەوەش هەڵەبجە هۆڵێكی رۆشنبیری گونجاوی نییە، بەشی زۆری كارەكانیان لە شوێنی كراوەدا پێشكەش دەكەن.
رووداو -
