وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی بنكەی سەربازی پڵنگی كرد

 وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی بنكەی سەربازی پڵنگی كرد

ئۆرسولا ڤۆندێر لەین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە چوارەم سەردانیدا بۆ باشووری كوردستان، ئەمجارەش سەردانی بنكەی مەشق و راهێنانی پڵنگی كرد لە نزیك بنەسڵاوە، كە راوێژكار و راهێنەرانی ئەڵمانی لەو كەمپە مەشق بە پێشمەرگە دەكەن.

ئەڵمانیا، یەکێکە لەو وڵاتانەی بە پێدانی چەک و ناردنی راوێژکاری سەربازی، هاوکارییەكی سەربازی زۆری پێشكەش بە هەرێمی کوردستانی کردووە لە شەڕی دژی داعشدا، بەتایبەتی بە ناردنی چەکی میلان کە کاریگەری زۆری هەبووە لە لێدانی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە.
Rudaw-
Top