2013 ساڵی زێڕینی هاوردەکردنی زێڕ بووە بۆ کوردستان
لوقمان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به فرۆشتنی زێڕ و ئه‌ڵماسه و ئه‌زموونێكی زۆری له بازاڕی زێڕدا هه‌یه و كۆمپانیاكه‌یان له ساڵی 1989 له‌م بواره‌دا كار ده‌كات، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی (باس)دا چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌باره‌ی زێڕ و ئه‌ڵماس ده‌خاته‌ڕوو.
لوقمان عه‌زیز ڕای گه‌یاند كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌پاڵ زێڕ و زیو له كوردستان، خه‌ڵك ڕوویان له كڕینی ئه‌ڵماسیش كردووه، گوتی: "سه‌رمایه‌داره‌كان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان له كوردستان زیاتر ئه‌ڵماس ده‌كڕن، كه كه‌مترین نرخیان 5 هه‌زار دۆلار و گرانترینیان 20 هه‌زار دۆلاره".
دووپاتی كرده‌وه، له‌دوای ساڵانی 2008 و 2009 بازاڕی ئه‌ڵماس له كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه و بازاڕێكی باشی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی پاشه‌كشه‌ی كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، به هۆی قه‌یرانی دارایی زێڕ وه‌كو پێویست له كوردستان سه‌رف نابێت و زۆربه‌ی زێڕی هاورده ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دوبه‌ی، گوتیشی: "پێشووتر ساڵانه 60 ته‌ن زێڕ له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌هاته كوردستان، ساڵی 2014 نزیكی 67 ته‌ن زێڕ هاته كوردستان، ئه‌مساڵ نه‌گه‌یشتووه‌ته 8 ته‌ن زێڕ، دۆخه‌كه زۆر خراپه و له‌م چه‌ند ساڵه‌دا زۆربه‌ی زێڕی هاتوو گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ دوبه‌ی".
له ساڵی 2013 كه ساڵی زێڕینی هاورده‌كردنی زێڕ بووه له كوردستان 115 ته‌ن زێڕ هاورده كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو مانگی ئابی 2016 ته‌نیا 19 ته‌ن بووه، ئه‌مه به‌پێی ئاماری كۆنتڕۆڵی جۆری له وه‌زاره‌تی پلاندانان.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی داراییه، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌یه زێڕێكی زۆر ده‌كڕێت: "هاووڵاتی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان 100 قاڵب زێڕی كڕیوه، هاووڵاتی هه‌یه به دوو سێ مانگ جارێك 100 كیلۆ زێڕ ده‌كڕێت، ئه‌وانه سه‌رمایه‌دارن و پاره‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له بڕی پاره سه‌رمایه‌كانیان زێڕ بێت و كه‌ی پێویستیان به پاره بوو زێڕه‌كانیان ده‌فرۆشنه‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی زێڕ ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وان داوایان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌شێك له سه‌رمایه‌كه‌ی بكاته زێڕ، به‌ڵام به‌گوێیان نه‌كردوون، گوتیشی: "پێش قه‌یران حكوومه‌ت پاره‌ی هه‌بوو دوو سێ جار ئێمه داوامان له حكوومه‌ت كرد زێڕ هه‌رزانه و سه‌رمایه‌كه‌تان بكه‌ن به زێڕ، پێمان گوتوون ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه 50%ی بكه‌ن به زێڕ و دواتریش قازانج ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام كاریان له‌سه‌ر نه‌كرد و به زیانی خۆیان كۆتایی پێ هات".
به‌پێی زانیارییه‌كان عێراق له بانكی ناوه‌ندی 90 ته‌ن زێڕی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ساڵی 2012 یه‌ده‌گی زێڕی بانكی ناوه‌ندی ته‌نیا 30 ته‌ن بوو، كه‌چی ئێستا دوو به‌رامبه‌ر زیادی كردووه، به‌ڵام له كوردستان هیچ یه‌ده‌گێكی زێڕ نییه.
لوقمان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێستا كه بانكه‌كانی كوردستان به‌تاڵن و پاره‌یان تێدا نییه، حكوومه‌ت ناتوانێت زێڕ بكڕێت و ده‌رفه‌تی پێشووی له‌ده‌ست دا: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پاره‌ی هه‌بێت و بانكه‌كانی پاره‌ی تێدا بێت له‌و بازرگانییه باشتر نییه كه‌وا سه‌رمایه‌كه‌ی بكاته زێڕ".
لوقمان عه‌زیز ڕاشی گه‌یاند، به‌شێك له‌و زێڕه‌ی له بازاڕه‌كانی كوردستان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت زێڕی به‌كارهاتووی خه‌ڵكه و به‌هۆی بێ پاره‌یی ده‌یفرۆشنه‌وه.
ئه‌و ئاشكراشی كرد، وه‌كو سه‌رمایه زێڕێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌شیگوت: "له هه‌رێمی كوردستان و به دیاریكراوی له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی 40 ته‌ن زێڕ لای هاووڵاتییانه و به‌گشتی سه‌رمایه‌ی زێڕ له هه‌رێمی كوردستان بایی ملیارێك و 600 هه‌زار دۆلاره".
به‌رپرسی كۆمپانیای لوقمان پێی وایه، نرخی زێڕ له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه دیت، به‌ڵام چیتر به‌رز نابێته‌وه، گوتیشی: "ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر نرخی زێڕ دروست كرد، بۆیه زێڕ له‌و نرخه به‌رزانه‌ی كه تۆماری كرد چیتر به‌م جۆره نابێت و بینیمان چۆن نرخه‌كه‌ی هاتووه‌ته خواره‌وه".
ئاشكرایشی كرد، خه‌ڵكانێك له كوردستان زێڕی ساخته‌یان ساخ كردووه‌ته‌وه و به هه‌رزان فرۆشتوویانه: "سه‌رچاوه‌ی ئه‌و جۆره زێڕه ساخته‌یه باشووری ئه‌فریقیایه و گه‌یشتووه‌ته‌ی كوردستانیش و فێڵ له خه‌ڵكانێك كراوه، تاوه‌كو ئێستاش نه‌مزانیوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ده‌ستگیر كرابن".
Bas News-
