داعش خه‌نده‌قه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسلی ته‌واو كردوه و پڕ نه‌وتی ره‌شی كردوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست نا‌وی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌كدارانی داعش ئه‌و شه‌قامانه‌ی له‌ناو شاری موسڵ ده‌چنه‌وه سه‌ر رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه به‌به‌رد گرتوویانن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چه‌كدارانی داعش به‌هۆی دانانی به‌رد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان رێگه‌كانیان ئه‌وه‌نده باریك كردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار یه‌ك ئۆتۆمبێل ده‌توانێت پێیدا تێپه‌ڕ بێت و گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیا كردۆته‌وه، وتیشی، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ، داعش ئه‌و رێگایانه به‌ته‌واوی ده‌گرێت.
ده‌شڵێت، ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی تێدا گیراوه‌ته به‌ر، گه‌ڕه‌كانی سۆمه‌ر، ئینتسیار، گۆگجه‌لی، مه‌ئمون، مه‌نسور، تیل رومان، سوسق مه‌عاش، عه‌ره‌بی و كه‌نه‌دین، وتیشی، ئه‌و خه‌نده‌قه‌ی داعش به‌ر له مانگێك ده‌ستی به‌هه‌ڵكه‌ندنی كرد، به‌ته‌واوی كۆتایی هاتووه و پڕی كردوه له‌نه‌وتی ره‌ش و به‌به‌رزی شه‌ش مه‌تر ساتری خۆڵی به‌رز كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی هێزه هاوبه‌شه‌كان.
له 10 حوزه‌یرانی 2014 چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری موسڵ دا گرت و دواتر به‌ره‌و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه هه‌ڵكشان و خستیانه ژێر ده‌ست خۆیان هه‌روه‌ها هه‌وڵیان دا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بێن به‌ڵام رووبه‌رووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونه‌وه، یه‌كه‌م شكستیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و هێزه بوو.
Payamner-
