لە هەڵەبجە نارنجۆكێك هه‌ڵده‌درێته ماڵی ئەفسەرێكی پێشمه‌رگه
نەقیب نەریمان ئیمامی ، ئەفسەری پێشمه‌رگه و كه هاوكات كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانه ڕایگەیاند:"كاتژمێر 12:20 خولەكی شەوی ڕابردوو ، نارنجۆكێك فڕێ درایە حەوشەی ماڵەكەمان ، هەرچەندە هەندێ زیانی ماددی بە ماڵه‌كه‌مان گه‌یشت ، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نەبوو".
گوتی: "هۆكاری فڕێدانی ئەو نارنجۆكە نازانم ، چونكە هیچ كێشەیەكی كه‌سییم لەگەڵ كەسدا نیە و گومانیشم لەكەس نیە ، بەڵام ڕەنگە بەهۆی بابەتی سیاسییەوە بووبێ ، چونكە من جگه له‌ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رم هاوكات كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشم".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد كه له‌دوای ڕووداوه‌كه هێزە ئەمنییەكانی هەڵەبجە چوونه‌ته شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوهیان ده‌ستپێكردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
پێشتر فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ھەڵەبجە، ڕایگەیاندبوو كه ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشە له بارەگا و کادیر و ئەندامانی پارتی له ناوچه‌كه ده‌كرێت.
باس‌نیوز
