گه‌رمیان.. ئه‌و شوانكاره عه‌ره‌به‌ى ئافره‌تێكى كورد بریندارى كرد ئه‌مڕۆ گیانى له ده‌ست دا
به‌پێی زانیاریه‌كان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی(23-9-2016 شوانكاره‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ست داوه".
پێشووتر نەخۆشخانەى گشتى شه‌هید تۆفیق له ده‌ربه‌ندیخان، له‌سنووری گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه شوانكاره عه‌ره‌به‌كه له‌ڕه‌وشێكی ته‌ندروستی خراپدایه به‌وهۆیه‌ی كه چه‌ند كاتژمێرێك خوێنی له‌به‌ر ڕۆیشتووه.
ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: "دوێنێ پێنجشه‌ممه له گوندى (خه‌ركنێ) ى سه‌ر به شاره‌دێى مه‌یدان ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 29 ساڵ به‌ناوى (ه.ن.س) كه كورده ودانیشتووی ناوچه‌كه‌یه به چه‌ك ته‌قه‌ى له شوانكارێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵى به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كردووه".
گوتیشی: "ئافره‌ته‌كه به‌پێى ماده‌ى 405 ى یاساى سزادانى عێراقی به‌ندكراوه و له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه شوانكاره‌كه ویستویه‌تى ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر بۆیه ته‌قه‌ى لێكردووه".
باس‌نیوز
باس‌نیوز
