ههولێر.. بۆیهكهمجار كۆنفڕانسی ئیمامی شافعی سازدهكرێت
بهپێی ڕاگهیهنراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ئهمڕۆ سێشهممه د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر و شاندێكی کونسوڵگەرییەکە كۆبوونهتهوه.
لە دیدارێکدا کە بەئامادەبونى د.مسڵح دهۆکى سەرۆکى زانکۆى دهۆک و د.محمد کەلارى بەرپرسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و مەقسود سەعید بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بەڕێوەچوو چەند تەوەرێک خرانەبەر باس و گفتوگۆ بەتایبەت ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى تۆفیڵى زمانى فارسى لە زانکۆى سەڵاحەددین و کردنەوەى بەشى زمانى فارسى لە زانکۆى دهۆک و کردنەوەى چەند بەشێکى زانستى زانکۆکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە زانکۆکانى کوردستان و دابینکردنى کورسى خوێندنى ماستەر بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان.
ههروهك له ڕاگهیهنراوهكهدا ئاماژهی بۆكراوه لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى بەستنى کۆنفرانسى ئیمامى شافعى لە شارى هەولێر کرا، بۆ ئەوەش د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: "سەرۆکى حکو,مەت پێیخۆشە و هەموو ئامادەییەکى پیشانداوە بۆ ئەوەى ئەو کۆنفرانسە بەرێوەبچێت، هەروەک بڕیاریش درا لە ڕۆژانى داهاتوو کۆبونەوەیەکى هاوبەش بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەى لەسەر وردەکارییەکانى ئەو کۆنفرانسە بگەنە ڕێککەوتن.
باسنيوز
