بارزانی و ڤۆنده‌رلاین له كۆبوونه‌وه‌دان
ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی باڵای سه‌ربازیی ئه‌ڵمانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن و به‌پێی زانیارییه‌كان بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كه پرسی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بارزانی و ڤۆنده‌رلاین ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بخه‌نه‌ڕوو و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان بده‌نه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆجاری سێیه‌م و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حكوومییه‌وه پێشوازی لێكرا.
باس‌نیوز
