وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێره‌

 وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێره‌
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ (23-9-2016) ئۆرسۆلا فۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان سبه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتر سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی مه‌شقی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ڕووی سه‌ربازیی و مرۆییه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه‌.










باسنیوز
Top