وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێره
له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان سبه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و دواتر سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی مه‌شقی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌ڕووی سه‌ربازیی و مرۆییه‌وه له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه.
باس‌نیوز
