وەرزی دروێنەی کونجی دەستیپێکرد

وەرزی دروێنەی کونجی دەستیپێکرد
لە باشووری کوردستان وەرزی دروێنەی کونجی دەستیپێکرد. ئەمساڵ بڕێکی زۆری کونجی لە ناوچەی دێرەلۆک چێنراوە و جووتیارانیش لە بەرهەمەکانیان رازین.

لە سنووری ئەو شارۆچکەیە ساڵانە بڕێکی زۆر کونجی و برنج دەچێنرێت و بۆ ئەمساڵ 400 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بۆ چاندنی کونجی تەرخانکراوە و نزیکەی 90 بۆ 100 تۆن بەرهەمی دەبێت، بۆ باشترکردنی بەرهەمەکانیانیشیان جوتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت دەکەن.
رووداو -
Top