بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یەک بۆ کارمەندانی تەندروستی درا
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند: "بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی ئێشكگری دراوه و له گه‌نجینه‌كان خه‌رج ده‌كرێت".
د. ڕێکەوت گوتیشی "ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، یه‌كه‌ی ژمێریاری نه‌خۆشخانه، مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ین كه لیستی ده‌رماڵه‌ی ئیشكگری (خه‌فاره‌ت) به زووترین كات ببەن بۆ گەنجینەکان به مه‌به‌ستی خەرج كردنی ده‌رماڵه‌كه".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌وه‌ی لیسته‌كان نه‌بات بۆ گه‌نجینه، خۆیان به‌رپرس ئه‌بن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ده‌رماڵه‌ی ئیشكگری ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه ده‌گرێته‌وه، كه‌وا له نه‌خۆشخانه‌كان دوای ده‌وام فه‌رمی ده‌مێنه‌وه و بڕی پاره‌كه‌ش له كارمه‌ندێكه‌وه بۆ كارمه‌ندێكی تر جیاوازه.
باسنيوز
