خەبات.. کرێکارێک گیانی لەدەست دا
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر کە ئەمڕۆ پێنجشەممە (2016/9/22)، لە پەیجی فەرمی پۆلیسی هەولێر بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، کە دوێنێ چوارشەممە (2016/9/21)، سەعات (2:30)ی دوای نیوەڕۆ، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی مردن لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بەناوی (علی محمد علی)، تەمەن (20) ساڵ، کە بەڕەگەز کوردی شەبەک بووە و لە قەزای خەبات دانیشتووە، لە لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەکە بلۆکێک دەکەوێتە خوارەوە و بەر سەری دەکەوێت، بەداخەوە، لەشوێنی ڕووداوەکە گیان لەدەست دەدات.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، تەرمەکی کرێکارەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.
باسنيوز
