شەش گەریلای پەکەکە لە جۆلەمێرگ گیانیان لەدەست دا
ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی نیمچە فەرمیی تورکیا لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2016 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا گەریلاکانی پەکەکەی لە ناوچەی ئۆرەماری سەر بە شارۆچکەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ بە مووشەک بۆردومان کردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە رۆژی 4ـی ئابی ئەمساڵەوە، بەو شەش گەریلایەوە، ژمارەی ئەو گەریلایانەی لە شەڕەکاندا لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە کوردستانی باکوور روویان داوە، گەیشتە 307 گەریلا.
باسنيوز
