تەندروستیی سلێمانی: 30 ملیار دینار قەرزدارین

 تەندروستیی سلێمانی: 30 ملیار دینار قەرزدارین
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، مانگانەی وەزارەتی دارایی بڕی یەک ملیار دیناریان پێدەدات بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان و بەم بۆنەوە هەتا ئێستا 30 ملیاد دینار قرزدارن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا لەڕووی دەرمانەوە هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەكی نییە و بەغدا مانگانە بڕە دەرمانی هەرێم ڕەوانە دەكات و وەزارەتیش دابەشی دەكات بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا."

ئاماژەی بۆ ئەوش كرد وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بڕی 1 ملیار دینار دەداتە تەندروستیی سلێمانی و لەو بڕە پارەیەش 400 ملیۆن دیناری دەدرێتە نەخۆشخانەی هیوا و ئەویتریش بۆ پێداویستیی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەنروستییەكان دەبێت.

گوتیشی: "تەنها تەندروستی سلێمانی زیاتر لە 30 ملیار دیناری كۆمپانیاكانی دەرمان قەرزارە و مانگانەش تەنها 300 بۆ 400 ملیۆن دینار وەك قەرز دەدەینەوە بە كۆمپانیاكانی دەرمان".




باسنیوز
Top