تەندروستیی سلێمانی: 30 ملیار دینار قەرزدارین
ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا لەڕووی دەرمانەوە هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەكی نییە و بەغدا مانگانە بڕە دەرمانی هەرێم ڕەوانە دەكات و وەزارەتیش دابەشی دەكات بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا."
ئاماژەی بۆ ئەوش كرد وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بڕی 1 ملیار دینار دەداتە تەندروستیی سلێمانی و لەو بڕە پارەیەش 400 ملیۆن دیناری دەدرێتە نەخۆشخانەی هیوا و ئەویتریش بۆ پێداویستیی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەنروستییەكان دەبێت.
گوتیشی: "تەنها تەندروستی سلێمانی زیاتر لە 30 ملیار دیناری كۆمپانیاكانی دەرمان قەرزارە و مانگانەش تەنها 300 بۆ 400 ملیۆن دینار وەك قەرز دەدەینەوە بە كۆمپانیاكانی دەرمان".
باسنیوز
