سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان: وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له هۆشیار زێبارى نا یاسایی بوو
ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتى "موته‌حیدون" كه به‌شێكى گرنگن له سونه‌كانى عێراق، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" جارێكى دیكه و به هه‌مان شێوه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگرى عێراق، متمانه له هۆشیار زێبارى، وه‌زیری دارایی عێراق، وه‌رگیرایه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و شێوازه‌ى گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ڕووخاندنى حكوومه‌تى عێراق، ڕێكارێكه كه كاته‌كه‌ى نه‌گونجاوه‌و هاوكات شه‌ڕى دژ به تیرۆریش په‌ك ده‌خات، ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ بوونى هاوپه‌یمانێتى به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له سه‌قامگیریی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخى ئاسایی خۆى.
ئوسامه نهوجهیفی، كه له خولى ڕابردوودا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و له‌م خوله‌ش جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو، له ڕاگهیهندراوكهیدا، ده‌شڵێت :" هاوپه‌یمانێتى موته‌حیدوون، واى ده‌بینێت لێپرسینه‌وه له هۆشیار زێبارى، لێپرسینه‌وه‌یه‌كی سیاسی بوو، كه له‌ڕێگه‌ى میكانیزمى نادرووست ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه، كه پێشتر به‌هه‌مان شێوه متمانه له وه‌زیری به‌رگرى وه‌رگیرایه‌وه".
جه‌تیش ده‌كاته‌وه، كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هاوسۆزى ته‌واوى خۆى بۆ پارتى دیموكراتی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ڕا ده‌گه‌یه‌نێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به‌و هێرشه بێ بنه‌مایه وه‌ك چۆن پێشتر "موته‌حیدون"یان به ئامانج كرد.
باس‌نیوز
