دەمیرتاش: دەمانەوێ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ پارتی بکەین چونكە پارتی و هەدەپە خاڵی هابەشیان زۆرە

دەمیرتاش: دەمانەوێ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ پارتی بکەین  چونكە پارتی و هەدەپە خاڵی هابەشیان زۆرە
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، کە هەوڵ دەدەن هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن.



رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2016، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، کۆبوونەوەی شاندی هەدەپە و مەکتەبی سیاسیی پارتی بە گرنگ و مێژوویی داناوە.



سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەها رایگەیاند، کە پێویستە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گفتوگۆ و دانوستاندن بکەن بۆ دروستکردنی یەکێتیی نەتەوەیی کوردستان و ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەدەپە دەیەوێ ”هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ پارتی بکات“.



هەروەها فازڵ میرانی رایگەیاند، کە حزبەکەی خاڵی هابەشی زۆرە لەگەڵ هەدەپە و پێویستە هەماهەنگیی لە نێوان هەموو حزبەکانی کوردستاندا هەبێت و لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە پشتگیریی یەکتر بکەن.



رۆژی چوارشەممە 21ـی ئەیلوول، سەڵاحەدین دەمیرتاش و شاندە یاوەرەکەی، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.



ئێوارەی رۆژی سێشەممە 20ـی ئەیلوولی 2016، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حزبەکەی، گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.



هاوسەرۆکی هەدەپە دوای گەیشتنی بە شاری هەولزر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ کوردستانی باشوور، باشترکردنی پەیوەندیی پارتەکانی کوردستان و دروستکردنی یەکڕیزیی حزبە کوردییەکانە.






باسنیوو
Top