سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح، جێگرى سكرتێری گشتى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانى كرد كه له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوول و ژماره‌یه‌كی دیكه له سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى، ناوه‌ندى بڕیاریان ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ 21ى ئه‌یلوولى 2016 له شاری ھەولێر، بەرھەم ساڵح پێشوازی کرد لە سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە کرد و سەبارەت بەپرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی و دۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى پێ دراوه، لەو دیدارەدا ھەردولا جه‌ختیان لە پێویستی دەست پێ کردنەوەی گفتوگۆ و زەمینەسازی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی له توركیا کرد، کە لە خزمەتی بەرژەوەندی گەلانی تورکیا‌و ھەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە بێت و ببێتە مایەی بەرقەراکردنی ئاشتییەکی ھەمیشەیی و مافەکانی گەلی کوردیشی تێدا دەستەبەر ببێت.
لەتەوەرێکی دیكه‌دا، باس لەشەڕی تیرۆر و ھەڕشەکانی کرا، لەوبارەیەوە جه‌خت کرایەوە کە ھێزی پێشمەرگەو گه‌ریلاكان رۆڵی سەرەکییان لەو جەنگەدا ھەیەو توانیویانە لەجیاتی ھەموو جیھان بەر بە مەترسی داعش و تیرۆر بگرن، بۆیە لەقۆناغی دوای جەنگی دژ بە داعش پێویست دەکات، کورد بە پێی قورسایی خۆی رۆڵی ھەبێت، چونکە فەرامۆشکردنی کورد بەھیچ شێوەیەک خزمەتی سەقامگیری و بەرقەرارکردنی سیستمێکی ئەمنی ھاوسەنگ و درێژخایەن ناکات.
ھەر لەو دیدارەدا باس لەپێویستی دیالۆگ و پەیوەندی بەردەوامی ھێز‌و لایەنە سیاسیەکان کرا بەمەبەستی گەیشتن بەتێگەیشتنێکی ھاوبەش بۆ ئەم قۆناغە ھەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 21ـی ئەیلوولی 2016، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حزبەکەی، گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ”رێبەرێکی گەورەی کوردە“ و دڵنیایی خۆیشی نیشان دا لەوەی، کە بارزانی ”دەتوانێ رۆڵێکی گەورە لە یەکێتیی نەتەوەیی کوردان بگێڕێت“.
Bas News-
