ھەرێمی کوردستان و بانکی نێودەوڵەتی پلانێکی ستراتیجییان راگەیاند
نێوەڕۆکی چوارچێوەی ستراتیژی بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی سێ بنەما لەخۆدەگرێت، ئەوانیش خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی و پرۆگرامەکانی بازاڕی کارن. حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامانجیەتی لەڕێگەی ئەو پلانەوە، سیستەمی کارگێڕی خانەنشینی و دامەزراوەی بیمەی کۆمەڵایەتی و دامەزراوەی ھاوکاری کۆمەڵایەتی کوردستان دابمەزرێنێت.
ئەو ھەنگاوانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ھاونیشتیمانیانەوە کاردانەوەی جیاوازی ھەیە، بەشێکیان پێیانوایە کاتەکەی درەنگە، لەبەرامبەریشدا بەشێکی دیکە بۆ داھاتوویان بە گرنگی دەزانن.
بەپێی دوايین ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تێکڕای خێزان لە باشووری کوردستان 5.9 یە، لەبەرامبەریشدا ساڵانە گەشەی دانیشتووان 140 ھەزار کەسە، ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامانجیەتی بە جێبەجێکردنی ئەو پلانە ستراتیجییە، ئازادی، تەندروستی، خۆشگوزەرانی، ئاسایش و دەرفەتی ئابووری بۆ ھاونیشتمانیان بەدیبێنێت
RUDAW -
