جۆن کێری: پێدەچێت فڕینی فڕۆکەی حکومەتی سووریا بەسەر دژبەرانی میانەڕۆی ئەم وڵاتەدا پێشی پێبگیرێت

جۆن کێری: پێدەچێت فڕینی فڕۆکەی حکومەتی سووریا بەسەر دژبەرانی میانەڕۆی ئەم وڵاتەدا پێشی پێبگیرێت
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند: پێدەچێت فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەشار ئەسەد بەسەر ئاسمانی ناوچەی ژێردەستەڵاتی لایەنە میانەڕۆکانی دژبەری حکومەت پێشی پێبگیرێت.

جۆن کێری، گوتی: سنووردارکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی بەشار ئەسەد بەسەر دژبەراندا، ئەم بیناووە لە بەشارئەسەد دەستێنێتەوە کە بەهۆیەوە خەڵکی سڤیل بۆمب‌باران دەکات.

کێری، رووسیا و حکومەتی بەشاری ئەسەدی بە بۆمب‌بارانی نێوەندێکی پزیشکی لە شەوی رابردوودا لە شاری حەلەب تۆمەتبارکرد کە کوژرانی ٤کەسی سڤیلی لێکەوتەوە.
Payamner-
Top