لە کەنەدا قوتابخانە و نێوەندی فێکرایی باڵای دووپارێزگا لەبەر هەڕشەی ئەمنی چۆڵ کران
هەموو قوتابخانەکانی پارێزگای "پرێنس ئیدوارد ئایلەند"، لە کەنەدا بە داخوازی پۆلیس و بە هۆی هەڕەشەی ئەمنی چۆڵ کران.
داوا لە کارمەندانی قوتابخانەکان کراوە قوتابیان بۆ شوێنێکی پارێزراو بگوازنەوە.
جگە لەمە نزیکەی ٦٠ قوتابخانە لەم پارێزگایە و هەموو بیناکانی دوو کۆلێژی "هەلیفیکس و کیپ بەرتۆن" لە پارێزگای "نۆڤا سکۆشیا" لەسەر داوای پۆلیس بەهۆی شێمانەی بۆمبنانەوە چۆڵ کراون.
Payamner-
