كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و حكوومه‌ت ده‌ستی پێكرد
بۆ قسه‌كردن له سه‌ر دۆخی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و خۆپشاندانه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی شاری هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها ئه‌و خۆپشاندانانه‌ی كه ده‌كرێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/9/2016 له ناو مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و پارێزگار و جێگره‌كه‌ی، ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی تێدایه، به‌تایبه‌ت له‌دوای هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان له قه‌ڵادزێ و قه‌زای سه‌یدسادق، بۆ یه‌كه‌م جاره پارتی دیموكراتیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
باسنيوز
