كونسوڵی ئه‌ڵمانیا باسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
مارك ئایشۆرین، كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/9/2016 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی دوو ساڵه وڵاتی ئه‌ڵمانیا مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و به‌رده‌وامیش ده‌بێ هه‌تا داعش له‌ناو ده‌چێت".
كوسوڵی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "سوپای ئه‌ڵمانیا ناتوانێ به‌شداری شه‌ڕه‌كان بكات، به‌ڵام هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه بنێرین كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش پێویسته".
له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، مارك ئایشۆرین كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم كێشه‌یه‌كه له ناوخۆی عێراق، به ڕای شه‌خسی من، كوردستان و عێراق ئه‌وه‌نده كێشه‌ی زۆریان هه‌یه، ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن".
باس‌نیوز
