ئایا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كه‌وێته ڕه‌وشه‌كه‌ی سوها عه‌ره‌فاته‌وه؟
چاره‌نووسى یه‌كێتى به چى ده‌گات؟ ئه‌و پرسیاره‌ى كه هزرى زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسیى كوردستانى سه‌رقاڵ كردووه، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێى زانیارییه‌كانیان لێكدانه‌وه‌ى جیاوازى بۆ ده‌كه‌ن، به‌شێك له چاودێران له دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى نا‌ئومێد بوون، به‌و پێیه‌ى كه هه‌وڵه‌كانى ئێرانییه‌كان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و به‌م دواییانه‌ش فواد مه‌عسوم شكستیان هێناوه.
به‌شێكى دیكه‌ش خوێندنه‌وه‌ى جیاوازیان بۆ یه‌كێتى هه‌یه و پێیان وایه هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونیه‌وه یه‌كێتى حاڵى هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا بووه، ئاراسته و باڵى جیاوازى هه‌بووه و كێشه‌كانى په‌رده‌پۆش كراون، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ى نوێى سیاسى ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتى وه‌كو بزووتنه‌وه‌ى فه‌تحى فه‌ڵه‌ستینى لێ دێت، داراییه‌كه‌ى ون ده‌بێت و له‌و نێوه‌شدا هێرۆ ئیبراهیم كه ئێستا له‌لایه‌ن ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتییه‌وه به قۆرخكارى دارایی ئه‌و حزبه تۆمه‌تبار كراوه، هاوشێوه‌ى سوها عه‌ره‌فاتى هاوژینى یاسر عه‌ره‌فات، تۆمه‌تبار ده‌كرێ به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاره‌ى یه‌كێتى له‌لایه‌ن خۆی و باڵه‌كه‌یه‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێكى دیكه له چاودێران واى ده‌بینن، یه‌كێتى وه‌كو ئێستاى بمێنێته‌وه و به بێده‌نگى دابه‌شى سه‌ر دوو حزبى جیاواز بێت، هاوشێوه‌ى دیموكراته‌كانى رۆژهه‌ڵات و ئه‌وكاتیش هه‌ر لایه‌نه‌ى خۆى به خاوه‌نى ره‌سه‌نى یه‌كێتى بزانێ.
سوها عه‌ره‌فات كێیه؟
سوها عه‌ره‌فات له ساڵی 1963 له‌دایك بووه و له ساڵی 1990 كه ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه شووی به یاسر عه‌ره‌فات سه‌رۆكى رێكخراوى رزگاریخوازى فه‌ڵه‌ستین (فتح) كردووه، كه ئه‌وكات عه‌ره‌فات ته‌مه‌نی 61 ساڵ بووه، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له ساڵی 1992 ئاشكرا كراوه، دواى كۆچی دوایی یاسر عه‌ره‌فات تۆمه‌تبار كراوه به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دارایی بزووتنه‌وه‌ى (فه‌تحى) فه‌ڵه‌ستینى، له‌دواى ئه‌وه‌شه‌وه فه‌ڵه‌ستینى جێهێشتووه و رۆیشتووه‌ته تونس.
له رابردوودا، پێگه‌ى (مصدر)ى عه‌ره‌بى بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دواى مردنى یاسر عه‌ره‌فات له ساڵى 2004، پاره‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر حساباتى سوها عه‌ره‌فات، هاوسه‌رى یاسر عه‌ره‌فات بووه، ئه‌وه‌ش گومانى دروست كردووه كه پاره‌ى بزووتنه‌وه‌ى فه‌تح بێت و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرابێت.
هه‌ر به‌پێى زانیاریى ئه‌و پێگه‌یه، ته‌نانه‌ت چه‌ند مانگێك به‌ر له مردنى عه‌ره‌فات بڕى 11 ملیۆن دۆلار چووه‌ته سه‌ر حسابى سوها عه‌ره‌فات.
به‌ڵام ئاسۆس عه‌لى، شڕۆڤه‌كارى سیاسى راىگه‌یاند، دۆخى یه‌كێتى ناگات به‌و شیكارانهى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن باڵه‌كانى یه‌كێتى به‌ته‌واوى لێك داده‌بڕێن، گوتى: "یه‌كێتى له رابردوودا هه‌وراز و نشێوى زۆرى بینیوه و دواتر زاڵ بووه به‌سه‌ریاندا، ئێستاش هه‌وڵه‌كان به‌ته‌واوى شكستیان نه‌هێناوه، به‌ڵكو به‌رده‌وامییان هه‌یه و ئومێد ده‌كه‌ن ئه‌نجامى باشیان لێ بكه‌وێته‌وه".
راشى گه‌یاند، له ده‌ره‌وه و له ناوخۆى كوردستان و له ناوخۆى یه‌كێتیشدا هه‌وڵ هه‌یه ئه‌و دوو باڵه‌ى یه‌كێتى بگه‌یه‌نرێنه‌وه به یه‌كترى.
به‌ڵام مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له ئارادابوون بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى یه‌كێتى ده‌ره‌نجامیان نه‌بووه، گوتى: "تا ئێستا دۆخى یه‌كێتى وه‌كو خۆیه‌تى و هیچ شتێكى نوێ بۆ چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه له‌ئارادا نییه".
نیاز حاجى، چاودێرى سیاسى راى گه‌یاند، ته‌نیا دوو خوێندنه‌وه‌ى نوێ بۆ دۆخى یه‌كێتى هه‌یه، یه‌كه‌میان ته‌نیا مانه‌وه‌ى باڵى هێرۆ ئیبراهیم و ونبوونى دارایی یه‌كێتى هاوشێوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى فه‌تحى فه‌ڵه‌ستینى، یان دابه‌شبوونى به‌سه‌ر دوو حزبى وه‌كو دیموكراته‌كانى رۆژهه‌ڵات، كه هه‌ر یه‌كه‌یان خۆیان به خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌زانن، كه ئه‌وه ئه‌گه‌ره لهپێشترهكهیه.
لاى خۆشیه‌وه، حاجى مهسیفى، چاودێرى سیاسى و كادیرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتى راى گه‌یاند، ئه‌وانه‌ى پێیان وایه یه‌كێتى دابه‌شى سه‌ر دوو حزبى دیكه ده‌بێت یان بۆچوون و شڕۆڤه‌ى دیكه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه مێژووى یه‌كێتییان نه‌خوێندووه‌ته‌وه، كه له سێ ئاراسته‌ى جیاواز پێكهاتووه و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كیان له كۆنه‌وه راى جیاوازى خۆى هه‌بووه و ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كێتى دۆخێكى ئاسایی بووه، گوتى: "ئه‌وه‌ى ئێستاش هه‌یه دواجار یه‌كێتى پێی به‌هێزتر ده‌بێت و باڵه ناكۆكه‌كان ئاشت ده‌بنه‌وه".
هاوكات دانا سه‌عید سۆفى، كادیرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتى ڕاى وابوو، ئهگهرێكیان دابه‌شبوونى یه‌كێتى بێت، گوتى: "له‌و كاته‌دا هه‌ر لایه‌نێكى خۆى به خاوه‌نى ره‌سه‌نى یه‌كێتى ده‌زانێت و ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كى دیكه ده‌بێ بۆ یه‌كێتى".
زانراوه تا دێت دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى به‌ره و ئاڵۆزى زیاتر ده‌ڕوات و هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى هه‌بوون بۆ ئاشته‌وایی نێوان باڵه‌كان شكستیان هێناوه، چ نێوه‌ندگیریى ئێرانییه‌كان بێت له سه‌ره‌تاى ته‌قینه‌وه‌ى دۆخه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندى بڕیاره‌وه، یان هه‌وڵه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێش رۆشتنى و به‌م دواییانه‌ش هه‌وڵه‌كانى فواد مه‌عسوم سه‌ركۆمارى عێراق، هیچ كام له‌و نێوهندگیرییانه ئه‌نجامیان نه‌بووه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانیش ئێستا باڵى ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى له هه‌وڵى بهشهرعیكردنى باڵهكهیهتى، به‌و پێیه‌ى له رابردوودا جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى به‌ر له نهخۆشكهوتنهكهى، ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى خۆى داوه‌ته هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى و تا كۆنگره‌ى داهاتووى یه‌كێتى تهخویلى كردوون.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه ئه‌و باڵه‌ى یه‌كێتى ده‌ستنووسێكى جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیان بۆ بهشهرعیكردنى خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئێستا له هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى كادیر و ئه‌ندام و لایهنگرهكانیهتى، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه باڵى هێرۆ ئیبراهیم داواى كۆنگره بكات، تا دابهشكاریى ته‌واو له‌ناو یه‌كێتى رووی نه‌داوه.
به‌ڵام عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ میدیاى حزبه‌كه‌ى ئاشكرای كردووه كه هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن و نه‌شیروان مسته‌فا و فواد مه‌عسوم له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن.
عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌ركۆماری عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر به‌رده‌وامه و نه‌وشیروان مسته‌فا له ده‌ره‌وه‌یه و به ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر خه‌ته.
باسنيوز
