تەندروستیی سۆران یەكەی تایبەت بە چارەسەری مامۆستایان دەكاتەوە

 تەندروستیی سۆران یەكەی تایبەت بە چارەسەری مامۆستایان دەكاتەوە
لە هەنگاوێكی تازەدا و بە مەبەستی دابینكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی تایبەت بۆ ماموستایان بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سۆران، یەكەی تایبەتی لە بنكەی تەندروستیی هەریم كردەوە.

مینا تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سۆران، رایگەیاند: "دوابە دوای داواكاریی فەرمیی یەكیتیی مامۆستایانی لقی سۆران، بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە ماموستایان، بڕیارمان دا بە كردنەوەی یەكەی تایبەت و ئاسانكاریی زیاتر بۆ ماموستایان، هەتا بە زووترین كات و لە چارەسەریی تەندروستی باش سوودمەند بن، كە زیاترینی ماموستایان بەهۆی ئەوەی دەوامی فەرمیی قوتابخانەكان بەیانیانە هەم لەڕووی كات و كوالیتی دەرمان خزمەتیان پێ دەگات."

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سۆران، گوتیشی "یەكەی تایبەت بە چارەسەریی مامۆستایانی سۆران لە بنكەی هەرێم كراوەتەوە، بە پزیشك و كوالیتی بەرز و داو و دەرمانی پێویست، ، لە كاتی هەر حاڵەتێكی نەخوازرا كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، مامۆستایان دەتوانن سەردانی ئەو یەكەیە بكەن."














باسنیوز
Top