هادی عامری لە کەرکووکە و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لە کۆبوونەوە دایە
سەرچاوەیەکی سەربازی لە کەرکووک، ڕایگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (21\9\2016)، هادی عامری، سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی و فەرماندەی میلیشیای بەدر، سەردانی شاری کەرکووکی کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و پارێزگاری شارەکە لە کۆبوونەوە دایە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “کۆبوونەوەکە، پەیوەندی بە ئازادکردنەوەی شاری حەویجەوە هەیە و لە کۆبوونەوەکەشدا کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری (باشووری ڕۆژاوا و دووبز)ی کەرکووک بەشداری کردووە".
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە عامری دەیەوێت پێشمەرگە بە بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی حەویجە ڕازی بکات، بەڵام “پێشبینی ناکرێت کەمال کەرکووکی بەو داوایە ڕازی ببێت”.
باسنیوز
