لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە شاندی هەدەپە هاتوونەتە هەرێم
(ئامینە زكری)، رایگەیاند: "هاتنی شاندی هەدەپە بە سەرۆكایەتیی (سەڵاحەددین دەمیرتاش)، لەسەر داواكاریی خۆیان بووە و بڕیارە لەو سەردانەدا لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) و سەرۆكی حكوومەت و موكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆ ببنەوە".
(زكری) کە یەکێک لە ئامادەبووانی پێشوازییەکەی شاندی هەدەپە بووە گوتیشی، لەو سەردانە باس لە پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و ئەو پرسانەی پەیوەندیان بەو پرۆسەیەوە هەیە، گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت كە ئەمە یەكێك دەبێت لە تەوەری سەردانەكەیان.
دەشڵێ، بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندی باكووری كوردستان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێتەوە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١-٩-٢٠١٦، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە سەرۆكایەتیی (سەڵاحەددین دەمیرتاش) لەلایەن (جەعفەر ئێمینكی) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و (ئەحمەد کانی) و چەند پەرلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، پێشوازی لێ كرا.
KDP
