نرخی زێر لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی زێر لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ زێڕ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ بازاره‌كانی‌ جیهان و هه‌رێمی‌ كوردستانی رووی‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی‌ كرد، یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌رامبه‌ر 1319 دۆلاره‌، یه‌ك مسقاڵ زیری‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 202 هه‌زار دیناره‌.

محه‌مه‌د حسێن، له‌ زه‌ره‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ بازاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند"نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ بۆ 1319 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ ئه‌و نرخه‌ بۆ 1311 دۆلار دابه‌زی‌".

وتیشی‌" له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخر یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 202 هه‌زار ه‌و عه‌یاره‌ 21 به‌ 236 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك لیره‌ش به‌ 280 دۆلاره‌".
Top